فَقَضٰىهُنَّ
سَبْعَ
سَمٰوَاتٍ
فِیْ
یَوْمَیْنِ
وَاَوْحٰی
فِیْ
كُلِّ
سَمَآءٍ
اَمْرَهَا ؕ
وَزَیَّنَّا
السَّمَآءَ
الدُّنْیَا
بِمَصَابِیْحَ ۖۗ
وَحِفْظًا ؕ
ذٰلِكَ
تَقْدِیْرُ
الْعَزِیْزِ
الْعَلِیْمِ
۟
[ فَقَضَاهُنَّ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ فِي يَوْمَيْنِ ] خوای گه‌وره ئاسمانیشی كرد به حه‌وت ئاسمان له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا كه رۆژی پێنج شه‌ممه‌و هه‌ینی بوو [ وَأَوْحَى فِي كُلِّ سَمَاءٍ أَمْرَهَا ] وه له هه‌ر یه‌كێك له ئاسمانه‌كاندا خوای گه‌وره فه‌رمانی خۆی جێگیر كرد كه ئه‌و ئاسمانانه چۆن و به چ یاسایه‌ك بڕۆن و چیان پێویسته.
{ئاسمان پارێزراوه له شه‌یتان}
[ وَزَيَّنَّا السَّمَاءَ الدُّنْيَا بِمَصَابِيحَ وَحِفْظًا ] وه ئاسمانی دونیاشمان ڕازانده‌وه‌و جوانمان كرد به‌و ئه‌ستێرانه‌ی كه تیایه‌تی، وه ئه‌و ئه‌ستێرانه پارێزه‌ریشن له‌و شه‌یتانانه‌ی كه ئه‌یانه‌وێ به‌رز ببنه‌وه‌و هه‌واڵی ئاسمان بێنن بۆ فاڵچی و جادووگه‌ران، وه شه‌یتانه‌كانی پێ ئه‌سووتێنین [ ذَلِكَ تَقْدِيرُ الْعَزِيزِ الْعَلِيمِ (١٢) ] ئه‌م ته‌قدیرو دانراو و یاسا ڕێكوپێكه دانانی خوایه‌كه كه زۆر به‌عیززه‌ت و زانایه.