قُلْ
اِنِّیْ
نُهِیْتُ
اَنْ
اَعْبُدَ
الَّذِیْنَ
تَدْعُوْنَ
مِنْ
دُوْنِ
اللّٰهِ
لَمَّا
جَآءَنِیَ
الْبَیِّنٰتُ
مِنْ
رَّبِّیْ ؗ
وَاُمِرْتُ
اَنْ
اُسْلِمَ
لِرَبِّ
الْعٰلَمِیْنَ
۟
3
{قۆناغه‌كانى ژیانى مرۆڤ} [ قُلْ إِنِّي نُهِيتُ أَنْ أَعْبُدَ الَّذِينَ تَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بلێ: من له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ كراوم كه‌ عیباده‌تی ئه‌و كه‌س و شتانه‌ بكه‌م كه‌ ئێوه‌ جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ ده‌یانپه‌رستن [ لَمَّا جَاءَنِيَ الْبَيِّنَاتُ مِنْ رَبِّي ] كاتێك كه‌ به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرام له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ بۆ هات له‌سه‌ر ته‌وحیدو یه‌كخواپه‌رستی خوای گه‌وره‌ [ وَأُمِرْتُ أَنْ أُسْلِمَ لِرَبِّ الْعَالَمِينَ (٦٦) ] وه‌ فه‌رمانم پێكراوه‌ كه‌ خۆم ته‌سلیمی په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهان بكه‌م.