اِنَّ
الَّذِیْنَ
یُجَادِلُوْنَ
فِیْۤ
اٰیٰتِ
اللّٰهِ
بِغَیْرِ
سُلْطٰنٍ
اَتٰىهُمْ ۙ
اِنْ
فِیْ
صُدُوْرِهِمْ
اِلَّا
كِبْرٌ
مَّا
هُمْ
بِبَالِغِیْهِ ۚ
فَاسْتَعِذْ
بِاللّٰهِ ؕ
اِنَّهٗ
هُوَ
السَّمِیْعُ
الْبَصِیْرُ
۟
[ إِنَّ الَّذِينَ يُجَادِلُونَ فِي آيَاتِ اللَّهِ بِغَيْرِ سُلْطَانٍ أَتَاهُمْ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له خۆیانه‌وه مشتومڕو ده‌مه‌قالێ ئه‌كه‌ن له ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌دا به‌بێ ئه‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه به‌ڵگه‌یه‌كیان بۆ هاتبێ، ده‌یانه‌وێت به گومانی خراپ به‌ڵگه‌ی روون و ئاشكرا ره‌ت بكه‌نه‌وه [ إِنْ فِي صُدُورِهِمْ إِلَّا كِبْرٌ مَا هُمْ بِبَالِغِيهِ ] ئه‌وانه ته‌نها خۆبه‌گه‌وره‌زانین له دڵیان‌دا هه‌یه بۆیه شوێن حه‌ق ناكه‌ون، وه هه‌رگیز ناگه‌ن به‌وه‌ی كه حه‌ق بكوژێننه‌وه‌و به‌سه‌ر تۆدا زاڵ بن، به‌ڵكو هه‌میشه حه‌ق به‌رزو بڵنده‌و ئه‌وان نزم و سه‌رشۆڕن [ فَاسْتَعِذْ بِاللَّهِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ په‌نا بگره به خوای گه‌وره [ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ (٥٦) ] به دڵنیایی خوای گه‌وره زۆر بیسه‌رو بینه‌ره.