هُوَ
الَّذِیْ
یُرِیْكُمْ
اٰیٰتِهٖ
وَیُنَزِّلُ
لَكُمْ
مِّنَ
السَّمَآءِ
رِزْقًا ؕ
وَمَا
یَتَذَكَّرُ
اِلَّا
مَنْ
یُّنِیْبُ
۟
3
[ هُوَ الَّذِي يُرِيكُمْ آيَاتِهِ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ نیشانه‌كانی خۆیتان نیشان ئه‌دات له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی و تواناو ده‌سه‌ڵاتی [ وَيُنَزِّلُ لَكُمْ مِنَ السَّمَاءِ رِزْقًا ] وه‌ له‌ ئاسمانیشه‌وه‌ ڕزقتان بۆ دائه‌به‌زێنێ، واته‌: به‌هۆی ئه‌و بارانه‌وه‌ ڕزقتان ئه‌دات و دانه‌وێڵه‌و ڕووه‌كتان بۆ ده‌رئه‌كات [ وَمَا يَتَذَكَّرُ إِلَّا مَنْ يُنِيبُ (١٣) ] به‌ڵام هیچ كه‌سێك بیر ناكاته‌وه‌و له‌م نیشانانه‌ تێ ناگات ته‌نها مه‌گه‌ر كه‌سێك بۆ لای خوای گه‌وره‌ گه‌ڕابێته‌وه‌.