قُلْ
مَنْ
كَانَ
عَدُوًّا
لِّجِبْرِیْلَ
فَاِنَّهٗ
نَزَّلَهٗ
عَلٰی
قَلْبِكَ
بِاِذْنِ
اللّٰهِ
مُصَدِّقًا
لِّمَا
بَیْنَ
یَدَیْهِ
وَهُدًی
وَّبُشْرٰی
لِلْمُؤْمِنِیْنَ
۟
[ قُلْ مَنْ كَانَ عَدُوًّا لِجِبْرِيلَ فَإِنَّهُ نَزَّلَهُ عَلَى قَلْبِكَ بِإِذْنِ اللَّهِ ] ئه‌مه وه‌ڵامێكه بۆ جووله‌كه كه ئه‌یانووت: ئێمه بۆیه ئیمان ناهێنین چونكه جبیرل وه‌حی دێنێ و ئێمه‌یش ڕقمان له‌وه‌و دوژمنمانه چونكه جه‌نگ و كوشتار‌و سزا دێنێت، به‌ڵام میكائیل دۆستمانه، چونكه ڕه‌حمه‌ت و ڕووه‌ك و باران داده‌به‌زێنێت، خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاندو فه‌رمووی: ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بفه‌رموو هه‌ر كه‌سێك دوژمنی جبریل بێت ئه‌وه خوای گه‌وره جبریلی دابه‌زاندۆته سه‌ر دڵی تۆ به ئیزنی خوای گه‌وره دابه‌زیوه، كه ئه‌مه زیاده ڕێزێكه بۆ جبریل صلی الله علیه وسلم [ مُصَدِّقًا لِمَا بَيْنَ يَدَيْهِ ] وه ئه‌م قورئانه‌یشی كه بۆ تۆی هێناوه به‌ڕاستدانه‌ری كتێبه‌كانی پێشتره [ وَهُدًى وَبُشْرَى لِلْمُؤْمِنِينَ (٩٧) ] وه هیدایه‌ت و موژده‌یه بۆ باوه‌ڕداران.