وَاِذْ
اَخَذْنَا
مِیْثَاقَكُمْ
وَرَفَعْنَا
فَوْقَكُمُ
الطُّوْرَ ؕ
خُذُوْا
مَاۤ
اٰتَیْنٰكُمْ
بِقُوَّةٍ
وَّاسْمَعُوْا ؕ
قَالُوْا
سَمِعْنَا
وَعَصَیْنَا ۗ
وَاُشْرِبُوْا
فِیْ
قُلُوْبِهِمُ
الْعِجْلَ
بِكُفْرِهِمْ ؕ
قُلْ
بِئْسَمَا
یَاْمُرُكُمْ
بِهٖۤ
اِیْمَانُكُمْ
اِنْ
كُنْتُمْ
مُّؤْمِنِیْنَ
۟
[ وَإِذْ أَخَذْنَا مِيثَاقَكُمْ ] وه ئێمه عه‌هدو په‌یمانمان له ئێوه وه‌رگرت [ وَرَفَعْنَا فَوْقَكُمُ الطُّورَ ] وه وه‌كو باسمان كرد خوای گه‌وره كێوی (طور)ی هه‌ڵكێشاو خستیه بان سه‌ریان و سێبه‌ری بۆیان كرد [ خُذُوا مَا آتَيْنَاكُمْ بِقُوَّةٍ ] ده‌ی ئێستا ئه‌وه‌ی كه بۆتان هاتووه به جددی و به گرنگی و پڕ بایه‌خه‌وه وه‌ری بگرن [ وَاسْمَعُوا ] وه ببیستن وه وه‌ری بگرن وه گوێڕایه‌ڵ بن [ قَالُوا سَمِعْنَا ] وتیان: به‌ڵێ ئه‌وه به گوێ بیستمان [ وَعَصَيْنَا ] به‌ڵام سه‌رپێچیت ئه‌كه‌ین و فه‌رمانه‌كانت وه‌رناگرین و قبووڵی ناكه‌ین [ وَأُشْرِبُوا فِي قُلُوبِهِمُ الْعِجْلَ بِكُفْرِهِمْ ] خۆشه‌ویستی گوێره‌كه‌كه‌ی كه ئه‌یانپه‌رست چوو بووه ناخی دڵیانه‌وه به‌هۆی كوفر كردنیانه‌وه [ قُلْ بِئْسَمَا يَأْمُرُكُمْ بِهِ إِيمَانُكُمْ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ (٩٣) ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم بڵێ: به‌ڕاستی ئه‌م ئیمانه‌ی ئێوه ئه‌مرتان پێ ئه‌كات به خراپترین شت كه كوفر كردن و سه‌رپێچی كردنی پێغه‌مبه‌رانه.