بِئْسَمَا
اشْتَرَوْا
بِهٖۤ
اَنْفُسَهُمْ
اَنْ
یَّكْفُرُوْا
بِمَاۤ
اَنْزَلَ
اللّٰهُ
بَغْیًا
اَنْ
یُّنَزِّلَ
اللّٰهُ
مِنْ
فَضْلِهٖ
عَلٰی
مَنْ
یَّشَآءُ
مِنْ
عِبَادِهٖ ۚ
فَبَآءُوْ
بِغَضَبٍ
عَلٰی
غَضَبٍ ؕ
وَلِلْكٰفِرِیْنَ
عَذَابٌ
مُّهِیْنٌ
۟
[ بِئْسَمَا اشْتَرَوْا بِهِ أَنْفُسَهُمْ أَنْ يَكْفُرُوا بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ بَغْيًا ] ئه‌مه خراپترین شت بوو كه گۆڕیانهوهو كڕیان به‌وه‌ی كه نه‌فسی خۆیان بههیڵاكداو ڕووبه‌رووی سزای ئاگری دۆزه‌خیان كرده‌وه كه له حه‌سوودیدا كوفریان كرد به‌و قورئانه‌ی كه خوای گه‌وره دایبه‌زاندووه [ أَنْ يُنَزِّلَ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ عَلَى مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ ] كه خوای گه‌وره فه‌زڵی خۆی دائه‌به‌زێنێ بۆ سه‌ر هه‌ر كه‌سێك كه ویستی لێ بێ له به‌نده‌كانی، ئه‌مجاره بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا بوو صلی الله علیه وسلم كه له عه‌ره‌ب بوو له جووله‌كه نه‌بوو [ فَبَاءُوا بِغَضَبٍ عَلَى غَضَبٍ ] ئه‌وان گه‌ڕانه‌وه به تووڕه‌بوون له‌سه‌ر تووڕه‌بوونی خوای گه‌وره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوفریان به عیسی كرد‌و كوفریان به محمدیش كرد صلی الله علیه وسلم له‌وه‌دا خوای گه‌وره غه‌زه‌بی لێیان گرت له‌میشدا غه‌زه‌بێكی تر، یاخود كوفریان به پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم كرد‌و دواتریش زوڵمیان لێی كرد [ وَلِلْكَافِرِينَ عَذَابٌ مُهِينٌ (٩٠) ] به‌ڕاستی كافران سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازار‌و ڕیسواكهرو ئیهانهكراویان بۆ هه‌یه.