وَقَالُوْا
قُلُوْبُنَا
غُلْفٌ ؕ
بَلْ
لَّعَنَهُمُ
اللّٰهُ
بِكُفْرِهِمْ
فَقَلِیْلًا
مَّا
یُؤْمِنُوْنَ
۟
[ وَقَالُوا قُلُوبُنَا غُلْفٌ ] وتیان: ئێمه دڵمان په‌رده‌ی به‌سه‌ره‌وه‌یه هیچ له قسه حاڵی نابین و لێی تێ ناگه‌ین و ناگاته دڵمان تا ئیمان بێنین، وه به [ غُلُفٌ ] ده‌خوێندرێته‌وه واته: دڵمان پڕه له زانست و پێویستمان به قورئانی ئێوه نیه [ بَلْ لَعَنَهُمُ اللَّهُ بِكُفْرِهِمْ ] به‌ڵكو ئه‌مه خوای گه‌وره له‌عنه‌تی لێیان كردووه‌و ده‌ریانی كردووه‌و دووریانی خستۆته‌وه له ڕه‌حمه‌تی خۆی به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئیمانیان نه‌هێنا به پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم [ فَقَلِيلًا مَا يُؤْمِنُونَ (٨٨) ] كه‌مێكیان هه‌ن كه ئیمان بێنن و زۆر عینادیان كردووه.