وَلَقَدْ
اٰتَیْنَا
مُوْسَی
الْكِتٰبَ
وَقَفَّیْنَا
مِنْ
بَعْدِهٖ
بِالرُّسُلِ ؗ
وَاٰتَیْنَا
عِیْسَی
ابْنَ
مَرْیَمَ
الْبَیِّنٰتِ
وَاَیَّدْنٰهُ
بِرُوْحِ
الْقُدُسِ ؕ
اَفَكُلَّمَا
جَآءَكُمْ
رَسُوْلٌۢ
بِمَا
لَا
تَهْوٰۤی
اَنْفُسُكُمُ
اسْتَكْبَرْتُمْ ۚ
فَفَرِیْقًا
كَذَّبْتُمْ ؗ
وَفَرِیْقًا
تَقْتُلُوْنَ
۟
[ وَلَقَدْ آتَيْنَا مُوسَى الْكِتَابَ ] ئێمه ته‌وراتمان به موسی به‌خشی و بۆیمان نارد [ وَقَفَّيْنَا مِنْ بَعْدِهِ بِالرُّسُلِ ] وه له دوای ئه‌ویش چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌رانی ترمان نارد [ وَآتَيْنَا عِيسَى ابْنَ مَرْيَمَ الْبَيِّنَاتِ ] وه بۆ عیسای كوڕی مه‌ریه‌میش جۆره‌ها موعجیزه‌و به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرامان نارد كه مردووی زیندوو ئه‌كرده‌وه به ئیزنی خوای گه‌وره، وه كوێر‌و كه‌ڕو ڵاڵی چاك ئه‌كرده‌وه، وه هه‌واڵی زۆر شتی غه‌یبی پێیان ئه‌دا، وه ئینجلمان بۆی دابه‌زاند [ وَأَيَّدْنَاهُ بِرُوحِ الْقُدُسِ ] وه به‌هێزمان كرد‌و پشتیوانیمان كرد به جبریل [ أَفَكُلَّمَا جَاءَكُمْ رَسُولٌ بِمَا لَا تَهْوَى أَنْفُسُكُمُ اسْتَكْبَرْتُمْ ] ئایا ئێوه هه‌ر كاتێك پێغه‌مبه‌رێكتان بۆ بێت كه له‌گه‌ڵ هه‌واو ئاره‌زووی ئێوه‌دا نه‌گونجێ و حه‌زتان پێی نه‌بێ خۆتان به‌گه‌وره ئه‌زانن له‌وه‌ی كه وه‌ڵامی بده‌نه‌وه‌و شوێنی بكه‌ون [ فَفَرِيقًا كَذَّبْتُمْ ] كۆمه‌ڵێك له پێغه‌مبه‌رانتان به‌درۆ زانی وه‌كو: عیسی و محمد [ وَفَرِيقًا تَقْتُلُونَ (٨٧) ] وه كۆمه‌ڵێكیشتان ده‌كوشت وه‌كو: یه‌حیاو زه‌كه‌ریا، وه هه‌وڵی كوشتنی عیسی و محمدیان دا (عليهم الصلاة والسلام).