وَقَالُوْا
لَنْ
تَمَسَّنَا
النَّارُ
اِلَّاۤ
اَیَّامًا
مَّعْدُوْدَةً ؕ
قُلْ
اَتَّخَذْتُمْ
عِنْدَ
اللّٰهِ
عَهْدًا
فَلَنْ
یُّخْلِفَ
اللّٰهُ
عَهْدَهٗۤ
اَمْ
تَقُوْلُوْنَ
عَلَی
اللّٰهِ
مَا
لَا
تَعْلَمُوْنَ
۟
[ وَقَالُوا لَنْ تَمَسَّنَا النَّارُ إِلَّا أَيَّامًا مَعْدُودَةً ] وه جووله‌كه ئه‌یانووت: ئێمه ئه‌گه‌ر بچینه ئاگری دۆزه‌خیش ئاگر نامانگرێته‌وه ته‌نها چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م نه‌بێ ئه‌یانووت: دونیا حه‌وت هه‌زار ساڵه له جیاتی هه‌ر هه‌زار ساڵ ته‌نها یه‌ك ڕۆژ واته: حه‌وت ڕۆژ ئێمه له ئاگری دۆزه‌خدا ئه‌بین پاشان ئێوه‌ی موسڵمان جێ‌مان ده‌گرنه‌وه له دۆزه‌خدا [ قُلْ أَتَّخَذْتُمْ عِنْدَ اللَّهِ عَهْدًا ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: ئایا خوای گه‌وره به‌ڵێنی به‌ئێوه داوه ته‌نها حه‌وت ڕۆژ له ئاگری جه‌هه‌ننه‌م بتانسووتێنێ پاشان ده‌رتان بكات [ فَلَنْ يُخْلِفَ اللَّهُ عَهْدَهُ ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره به‌ڵێنی دابێ به‌ڵێنی خۆی ئه‌باته سه‌ر [ أَمْ تَقُولُونَ عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ (٨٠) ] یاخود له خۆتانه‌وه قسه‌یه‌ك ئه‌كه‌ن كه خوای گه‌وره شتی وای نه‌فه‌رمووه.