وَاِذَا
لَقُوا
الَّذِیْنَ
اٰمَنُوْا
قَالُوْۤا
اٰمَنَّا ۖۚ
وَاِذَا
خَلَا
بَعْضُهُمْ
اِلٰی
بَعْضٍ
قَالُوْۤا
اَتُحَدِّثُوْنَهُمْ
بِمَا
فَتَحَ
اللّٰهُ
عَلَیْكُمْ
لِیُحَآجُّوْكُمْ
بِهٖ
عِنْدَ
رَبِّكُمْ ؕ
اَفَلَا
تَعْقِلُوْنَ
۟
{باسی مونافیقی جولەكە}
[ وَإِذَا لَقُوا الَّذِينَ آمَنُوا قَالُوا آمَنَّا ] هه‌ندێك مونافیقی جووله‌كه كه بگه‌یشتنایه به باوه‌ڕداران ئه‌یانووت ئێمه‌ش باوه‌ڕمان هێناوه‌و موسڵمانین [ وَإِذَا خَلَا بَعْضُهُمْ إِلَى بَعْضٍ قَالُوا أَتُحَدِّثُونَهُمْ بِمَا فَتَحَ اللَّهُ عَلَيْكُمْ لِيُحَاجُّوكُمْ بِهِ عِنْدَ رَبِّكُمْ ] وه هه‌ندێك له جووله‌كه‌كانی تر بگه‌یشتنایه به‌م جووله‌كه مونافیقانه پێیان ئه‌ووتن: ئایا ئێوه باسی ئه‌و سزایانه ئه‌كه‌ن بۆ موسڵمانان كه به‌سه‌ر باب و باپیرانی ئێمه هاتووه له جووله‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌نه حوجه‌و به‌ڵگه به‌سه‌رمانه‌وه [ أَفَلَا تَعْقِلُونَ (٧٦) ] بۆ هه‌ست به زه‌ره‌رو زیانی ئه‌م شته ناكه‌ن؟ بۆ تێ ناگه‌ن لۆمه‌ی؟ جووله‌كه مونافیقه‌كانیان ئه‌كرد بۆ ئه‌و شتانه بۆ موسڵمانان باس ئه‌كه‌ن.