اَفَتَطْمَعُوْنَ
اَنْ
یُّؤْمِنُوْا
لَكُمْ
وَقَدْ
كَانَ
فَرِیْقٌ
مِّنْهُمْ
یَسْمَعُوْنَ
كَلٰمَ
اللّٰهِ
ثُمَّ
یُحَرِّفُوْنَهٗ
مِنْ
بَعْدِ
مَا
عَقَلُوْهُ
وَهُمْ
یَعْلَمُوْنَ
۟
[ أَفَتَطْمَعُونَ أَنْ يُؤْمِنُوا لَكُمْ ] ئایا ئێوه ته‌ماحی ئه‌وه‌تان هه‌یه‌و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن كه جوله‌كه ئێوه به‌ڕاست بزانن و ئیمانتان پێ بێنن [ وَقَدْ كَانَ فَرِيقٌ مِنْهُمْ يَسْمَعُونَ كَلَامَ اللَّهِ ثُمَّ يُحَرِّفُونَهُ مِنْ بَعْدِ مَا عَقَلُوهُ وَهُمْ يَعْلَمُونَ (٧٥) ] كاتێك كۆمه‌ڵێك له‌وان گوێیان له فه‌رمایشتی خوای گه‌وره ئه‌بوو له ته‌وراتدا (ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ته‌ورات و سه‌رجه‌م په‌رتوكه ئاسمانیه‌كان وه‌كو قورئان كه‌ڵام و فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره‌ن) له دوای ئه‌وه‌ی كه لێی تێ ئه‌گه‌یشتن ده‌ستكاریان ئه‌كردو شتیان لێ زیادو كه‌م ئه‌كردو ئه‌یانگۆڕی به گوێره‌ی هه‌واو ئاره‌زووی خۆیان وه ئه‌یشیانزانی كه ده‌ستكاری كردنی حه‌رامه.