وَاِذْ
قَالَ
رَبُّكَ
لِلْمَلٰٓىِٕكَةِ
اِنِّیْ
جَاعِلٌ
فِی
الْاَرْضِ
خَلِیْفَةً ؕ
قَالُوْۤا
اَتَجْعَلُ
فِیْهَا
مَنْ
یُّفْسِدُ
فِیْهَا
وَیَسْفِكُ
الدِّمَآءَ ۚ
وَنَحْنُ
نُسَبِّحُ
بِحَمْدِكَ
وَنُقَدِّسُ
لَكَ ؕ
قَالَ
اِنِّیْۤ
اَعْلَمُ
مَا
لَا
تَعْلَمُوْنَ
۟
{دروستكردنی ئادەم‌و بەسەرهاتی لەگەڵا ئیبلیسدا}
[ وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلَائِكَةِ إِنِّي جَاعِلٌ فِي الْأَرْضِ خَلِيفَةً ] په‌روه‌ردگارت به فریشته‌كانی فه‌رموو من ئه‌مه‌وێ له‌سه‌ر ڕووی زه‌ویدا كه‌سانێك دانێم كه ببن به جێنشینی یه‌كتری [ قَالُوا أَتَجْعَلُ فِيهَا مَنْ يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ الدِّمَاءَ ] فریشته‌كان وتیان: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ئایا تۆ كه‌سانێكی تیا دائه‌نێی كه ئاشووب بگێڕن له‌سه‌ر زه‌وی وه خوێن بڕێژن وه تاوان بكه‌ن، (ابن عباس) ئه‌فه‌رمووێ: پێشتر جنی هه‌بووه ئه‌م شتانه‌یان كردووه‌و مه‌لائیكه‌ت ئه‌وه‌یان بینیوه بۆیه وایان وت، وه پرسیاری حیكمه‌ته‌كه‌یان كردووه نه‌ك ره‌خنه بگرن [ وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ ] له كاتێكدا ئێمه تۆ به‌گه‌وره‌و به پاك ڕائه‌گرین له هه‌موو كه‌موكوڕییه‌ك له هه‌موو شتێك كه شایه‌نی تۆ نه‌بێ، له‌وه‌ی كه خه‌ڵكی ئه‌یداته پاڵ تۆ له شه‌ریك دانان بۆ خوای گه‌وره [ قَالَ إِنِّي أَعْلَمُ مَا لَا تَعْلَمُونَ (٣٠) ] په‌روه‌ردگار فه‌رمووی: ئه‌وه‌ی كه من ئه‌یزانم ئێوه نایزانن، كه له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه من دروستیان ئه‌كه‌م پێغه‌مبه‌ران و راستگۆیان و شه‌هیدان و زانایان و خواپه‌رستان و پیاوچاكانیشیان تیادا ئه‌بێت.