هُوَ
الَّذِیْ
خَلَقَ
لَكُمْ
مَّا
فِی
الْاَرْضِ
جَمِیْعًا ۗ
ثُمَّ
اسْتَوٰۤی
اِلَی
السَّمَآءِ
فَسَوّٰىهُنَّ
سَبْعَ
سَمٰوٰتٍ ؕ
وَهُوَ
بِكُلِّ
شَیْءٍ
عَلِیْمٌ
۟۠
[ هُوَ الَّذِي خَلَقَ لَكُمْ مَا فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا ] خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه هه‌رچی له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی هه‌یه بۆ سوودو به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه‌ی دروست كردووه.
{ماناكانی (استوی) لە قورئاندا}
[ ثُمَّ اسْتَوَى إِلَى السَّمَاءِ فَسَوَّاهُنَّ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ ] پاشان خوای گه‌وره ویستی ئاسمانه‌كانی بوو، وه یه‌كسه‌ر حه‌وت ئاسمانی دروست كرد‌و ڕێكیخست، ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌زه‌وی پێش ئاسمان دروستكراوه (اسْتَوَى) له قورئاندا به سێ مانا هاتووه: له‌گه‌ڵ (إِلَى) به‌مانای ویست بوون دێت وه‌كو ئه‌م ئایه‌ته‌ی سه‌ره‌وه، وه له‌گه‌ڵ (عَلَى) به مانای به‌رزو بڵند بوونه‌وه دێت وه‌كو ئه‌م ئایه‌ته: (الرَّحْمَنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَى) (طه:٥)، وه به ته‌نهایش به‌بێ حه‌رف به‌مانای پێگه‌یشتن و كامڵ بوون دێت وه‌كو ئه‌م ئایه‌ته: (وَلَمَّا بَلَغَ أَشُدَّهُ وَاسْتَوَى آتَيْنَاهُ حُكْماً وَعِلْماً) (القصص: ١٤). [ وَهُوَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (٢٩) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانایه به هه‌موو شتێك.