اِنَّ
اللّٰهَ
لَا
یَسْتَحْیٖۤ
اَنْ
یَّضْرِبَ
مَثَلًا
مَّا
بَعُوْضَةً
فَمَا
فَوْقَهَا ؕ
فَاَمَّا
الَّذِیْنَ
اٰمَنُوْا
فَیَعْلَمُوْنَ
اَنَّهُ
الْحَقُّ
مِنْ
رَّبِّهِمْ ۚ
وَاَمَّا
الَّذِیْنَ
كَفَرُوْا
فَیَقُوْلُوْنَ
مَاذَاۤ
اَرَادَ
اللّٰهُ
بِهٰذَا
مَثَلًا ۘ
یُضِلُّ
بِهٖ
كَثِیْرًا ۙ
وَّیَهْدِیْ
بِهٖ
كَثِیْرًا ؕ
وَمَا
یُضِلُّ
بِهٖۤ
اِلَّا
الْفٰسِقِیْنَ
۟ۙ
[ إِنَّ اللَّهَ لَا يَسْتَحْيِي أَنْ يَضْرِبَ مَثَلًا مَا بَعُوضَةً فَمَا فَوْقَهَا ] كاتێك كه خوای گه‌وره له قورئاندا باسی مێشووله‌و مێرووله‌و جاڵجاڵۆكه‌ی كرد كافره‌كان وتیان: ئه‌مانه شایه‌ن نیه به خوای گه‌وره بۆچی باسی ئه‌م شتانه ئه‌كات؟! خوای گه‌وره فه‌رمووی: به‌ڕاستی خوای گه‌وره شه‌رم ناكات كه نموونه‌ی مێشووله‌یه‌ك یاخود له‌سه‌رووی مێشووله‌یه‌ك بێنێته‌وه له بچووكیدا [ فَأَمَّا الَّذِينَ آمَنُوا فَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ الْحَقُّ مِنْ رَبِّهِمْ ] ئه‌وانه‌ی كه باوه‌ڕدارن ئه‌زانن كه ئه‌م نموونه هێنانه‌وه‌یه حه‌قه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه، یان ئه‌زانن كه قسه‌ی خوای گه‌وره‌یه [ وَأَمَّا الَّذِينَ كَفَرُوا فَيَقُولُونَ مَاذَا أَرَادَ اللَّهُ بِهَذَا مَثَلًا ] به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه كافرن ئه‌ڵێن: باشه خوای گه‌وره مه‌به‌ستی چیه به هێنانه‌وه‌ی ئه‌م نموونانه [ يُضِلُّ بِهِ كَثِيرًا وَيَهْدِي بِهِ كَثِيرًا وَمَا يُضِلُّ بِهِ إِلَّا الْفَاسِقِينَ (٢٦) ] خوای گه‌وره به‌هۆی ئه‌م نموونانه‌وه كه‌سانێك گومڕا ئه‌كات (واته: مونافیقان)، وه كه‌سانێكیش هیدایه‌ت ئه‌دات (واته: باوه‌ڕداران)، وه هیچ كه‌سێك به‌هۆی ئه‌م نموونانه‌وه گومڕا نابێ ته‌نها كه‌سانێك كه خۆیان فاسق بن و ده‌رچوو بێتن له گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌و گاڵته‌و سووكایه‌تیان به فه‌رمووده‌ی خوای گه‌وره كرد بێت (واته: مونافیقان).