الَّذِیْ
جَعَلَ
لَكُمُ
الْاَرْضَ
فِرَاشًا
وَّالسَّمَآءَ
بِنَآءً ۪
وَّاَنْزَلَ
مِنَ
السَّمَآءِ
مَآءً
فَاَخْرَجَ
بِهٖ
مِنَ
الثَّمَرٰتِ
رِزْقًا
لَّكُمْ ۚ
فَلَا
تَجْعَلُوْا
لِلّٰهِ
اَنْدَادًا
وَّاَنْتُمْ
تَعْلَمُوْنَ
۟
[ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ فِرَاشًا ] ئه‌و خوایه‌ی كه ئه‌و زه‌ویه‌ی بۆ ئێوه كردووه به ڕاخه‌رو له‌سه‌ری جێگیر بوونه [ وَالسَّمَاءَ بِنَاءً ] وه ئه‌و ئاسمانه‌شی وه‌كو سه‌قفێكی پارێزراو به‌سه‌ر زه‌ویه‌وه داناوه [ وَأَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَخْرَجَ بِهِ مِنَ الثَّمَرَاتِ رِزْقًا لَكُمْ ] له‌و ئاسمانه‌یشه‌وه بارانتان بۆ ئه‌بارێنێ به‌هۆی ئه‌و بارانه‌یشه‌وه له زه‌وی جۆره‌ها به‌روبووم و به‌رهه‌متان بۆ ئه‌ڕوێنێ و بۆ ده‌رئه‌كات [ فَلَا تَجْعَلُوا لِلَّهِ أَنْدَادًا وَأَنْتُمْ تَعْلَمُونَ (٢٢) ] ده‌ی ئێوه هیچ هاوه‌ڵێك بۆ خوای گه‌وره بڕیار مه‌ده‌ن له كاتێكدا كه ئێوه ئه‌زانن ئه‌و كه‌سانه‌ی كردووتانن به شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره ئه‌وان ئێوه‌یان دروست نه‌كردووه‌و زه‌ویان بۆ ڕانه‌خستوون و ئاسمانیان بۆ ڕانه‌گرتوون و بارانیان بۆ نه‌باراندوون و ڕووه‌ك و به‌روبوومیان له زه‌وییه‌وه بۆ ده‌رنه‌كردوون و ئه‌زانن كه خوای گه‌وره شه‌ریكی نیه.