وَاتَّبَعُوْا
مَا
تَتْلُوا
الشَّیٰطِیْنُ
عَلٰی
مُلْكِ
سُلَیْمٰنَ ۚ
وَمَا
كَفَرَ
سُلَیْمٰنُ
وَلٰكِنَّ
الشَّیٰطِیْنَ
كَفَرُوْا
یُعَلِّمُوْنَ
النَّاسَ
السِّحْرَ ۗ
وَمَاۤ
اُنْزِلَ
عَلَی
الْمَلَكَیْنِ
بِبَابِلَ
هَارُوْتَ
وَمَارُوْتَ ؕ
وَمَا
یُعَلِّمٰنِ
مِنْ
اَحَدٍ
حَتّٰی
یَقُوْلَاۤ
اِنَّمَا
نَحْنُ
فِتْنَةٌ
فَلَا
تَكْفُرْ ؕ
فَیَتَعَلَّمُوْنَ
مِنْهُمَا
مَا
یُفَرِّقُوْنَ
بِهٖ
بَیْنَ
الْمَرْءِ
وَزَوْجِهٖ ؕ
وَمَا
هُمْ
بِضَآرِّیْنَ
بِهٖ
مِنْ
اَحَدٍ
اِلَّا
بِاِذْنِ
اللّٰهِ ؕ
وَیَتَعَلَّمُوْنَ
مَا
یَضُرُّهُمْ
وَلَا
یَنْفَعُهُمْ ؕ
وَلَقَدْ
عَلِمُوْا
لَمَنِ
اشْتَرٰىهُ
مَا
لَهٗ
فِی
الْاٰخِرَةِ
مِنْ
خَلَاقٍ ؕ۫
وَلَبِئْسَ
مَا
شَرَوْا
بِهٖۤ
اَنْفُسَهُمْ ؕ
لَوْ
كَانُوْا
یَعْلَمُوْنَ
۟
{بەسەرهاتی هاروتو ماروت}
[ وَاتَّبَعُوا مَا تَتْلُو الشَّيَاطِينُ عَلَى مُلْكِ سُلَيْمَانَ ] وه ئه‌وان شوێنی ئه‌و شتانه كه‌وتن كه شه‌یتانه‌كان ئه‌یانخوێنده‌وه له‌سه‌رده‌می سوله‌یمان صلی الله علیه وسلم كه وایانئه‌زانی ئه‌مه زانستێكه‌و سوله‌یمان صلی الله علیه وسلم به‌جێی هێشتووه [ وَمَا كَفَرَ سُلَيْمَانُ وَلَكِنَّ الشَّيَاطِينَ كَفَرُوا ] له كاتێكدا كه سوله‌یمان صلی الله علیه وسلم كوفری نهكردو سیحری نه‌كرد ئه‌و پێغه‌مبه‌ری خوا بوو به‌ڵكو شه‌یتانه‌كان كافر بوون به‌هۆی سیحر كردنیانه‌وه، كه جووله‌كه ئه‌یانووت سوله‌یمان كوفری كردووه وه سیحر‌و جادووی كردووه وه سوجده‌ی بۆ بت بردووه، به‌ڵام خوای گه‌وره سوله‌یمان صلی الله علیه وسلم به‌ری ئه‌كات له‌و شتانه [ يُعَلِّمُونَ النَّاسَ السِّحْرَ ] كه شه‌یتانه‌كان خه‌ڵكیان فێره سیحر‌و جادوو ئه‌كرد [ وَمَا أُنْزِلَ عَلَى الْمَلَكَيْنِ بِبَابِلَ هَارُوتَ وَمَارُوتَ ] وه ئه‌وه‌ی كه دابه‌زی بۆ سه‌ر هه‌ردوو مه‌لائیكه‌ته‌كه له بابل كه ناویان (هاڕوت و ماڕوت) بوو كه دوو مه‌لائیكه‌ت بوون داوایان كردووه خوای گه‌وره دایانبه‌زێنێته سه‌ر زه‌وی وه‌كو تاقیكردنه‌وه خوای گه‌وره دایبه‌زاندن، ئه‌و كاته شه‌هوه‌تیان تێچوو وه تووشی تاوان بوونه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان داوایان كردووه كه دایانبه‌زێنێته سه‌ر زه‌وی ئه‌وه تهفسیرێك، یاخود وتراوه: خوای گه‌وره بۆ تاقیكردنه‌وه دایانی به‌زاندووه، یاخود وتراوه قیرائهتێكی تر (وَمَا أُنْزِلَ عَلَى الْمَلِكَيْنِ) دوو مه‌لیك بوونه له بابل كه ناویان (هاڕوت و ماڕوت) بووه، یاخود (ما) نافیه‌یه واته نه سولێمان صلی الله علیه وسلم كوفری كردووه، وه نه خوای گه‌وره سیحر‌و جادووی دابه‌زاندۆته سه‌ر هه‌ردوو مه‌لائیكه‌ته‌كه [ وَمَا يُعَلِّمَانِ مِنْ أَحَدٍ حَتَّى يَقُولَا إِنَّمَا نَحْنُ فِتْنَةٌ فَلَا تَكْفُرْ ] وه هیچ كه‌سێكیان فێره سیحر‌و جادوو نه‌ئه‌كرد هه‌تا پێیان نهوتنایه كه ئێمه تاقیكردنه‌وه‌ین خوای گه‌وره ئێوه تاقیئهكاتهوه به‌هۆی ئێمه‌وه، وه ئێوه كوفر مه‌كه‌ن و خۆتان فێره سیحر‌و جادوو مه‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیحر‌و جادوو كوفره هه‌ر كه‌سێك فێری بێت كافر ئه‌بێ [ فَيَتَعَلَّمُونَ مِنْهُمَا مَا يُفَرِّقُونَ بِهِ بَيْنَ الْمَرْءِ وَزَوْجِهِ ] وه ئه‌وه‌ی كه له سیحر فێری ئه‌بوون ئه‌وه بوو كه جیاوازیان ئه‌خسته نێوان ژن و پیاوه‌وه وه‌كو چۆن ئێستاش سیحر‌و جادوو هه‌یه كه ژن له‌به‌رچاو پیاو ڕه‌ش ئه‌كات یان به پێچه‌وانه‌وه [ وَمَا هُمْ بِضَارِّينَ بِهِ مِنْ أَحَدٍ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ ] وه ئه‌وان نه‌یانئه‌توانی زیان به هیچ كه‌سێك بگه‌یه‌نن به‌بێ ئیزنی خوای گه‌وره، چونكه به‌بێ ئیزنی خوای گه‌وره هیچ شتێك ته‌ئسیرو كاریگه‌ری نابێ [ وَيَتَعَلَّمُونَ مَا يَضُرُّهُمْ وَلَا يَنْفَعُهُمْ ] وه فێری شتێك ئه‌بوون له سیحر‌و جادوو كه زیانی پێیان ئهگهیاندو هیچ سوودێكی بۆیان نه‌بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیحر‌و جادوو هیچ سوودێكی تیا نیه [ وَلَقَدْ عَلِمُوا لَمَنِ اشْتَرَاهُ مَا لَهُ فِي الْآخِرَةِ مِنْ خَلَاقٍ ] وه ئه‌شیانزانی كه هه‌ر كه‌سێك ئه‌و سیحره فێربێت و وه‌ری بگرێت و بیگۆڕێته‌وه به كتابی خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌تدا هیچ به‌شێكی نیه له ئه‌جرو پاداشت، وه كرده‌وه‌كانی به‌تاڵ ئه‌بێته‌وه [ وَلَبِئْسَ مَا شَرَوْا بِهِ أَنْفُسَهُمْ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ (١٠٢) ] به‌ڕاستی ئه‌میش خراپترین شت بوو كه بۆ نه‌فسی خۆیان وه‌ریان گرت كه كتابی خوای گه‌وره‌یان فرۆشت و سیحریان پێی وه‌رگرت ئه‌گه‌ر بیانزانیایه.