فَاِذَا
رَكِبُوْا
فِی
الْفُلْكِ
دَعَوُا
اللّٰهَ
مُخْلِصِیْنَ
لَهُ
الدِّیْنَ ۚ۬
فَلَمَّا
نَجّٰىهُمْ
اِلَی
الْبَرِّ
اِذَا
هُمْ
یُشْرِكُوْنَ
۟ۙ
[ فَإِذَا رَكِبُوا فِي الْفُلْكِ ] هاوەڵبڕیاردەران كاتێك كە سواری كەشتییەكان ئەبن لەناو دەریادا [ دَعَوُا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ ] كاتێك شەپۆلی ئاوەكە زۆریان بۆ دێنێ نزیكە نقوم بن بەوپەڕی دڵسۆزى و ئیخڵاسەوە لە خوای گەورە دەپاڕێنەوەو تەنها داوای فریاكەوتن لە خواى گەورە ئەكەن [ فَلَمَّا نَجَّاهُمْ إِلَى الْبَرِّ ] وە كاتێك خوای گەورە دوعایان قەبوڵ دەكات و ڕزگاریان ئەكات بۆ وشكانی [ إِذَا هُمْ يُشْرِكُونَ (٦٥) ] دیسانەوە ئەوان شەریك بۆ خوای گەورە بڕیار ئەدەن .