وَمَا
كُنْتَ
تَتْلُوْا
مِنْ
قَبْلِهٖ
مِنْ
كِتٰبٍ
وَّلَا
تَخُطُّهٗ
بِیَمِیْنِكَ
اِذًا
لَّارْتَابَ
الْمُبْطِلُوْنَ
۟
3
پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم نەخوێندەوار بووە! [ وَمَا كُنْتَ تَتْلُو مِنْ قَبْلِهِ مِنْ كِتَابٍ ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم تۆ پێش قورئان هیچ كتێبێكی ترت نەخوێندۆتەوە [ وَلَا تَخُطُّهُ بِيَمِينِكَ ] وە بەدەستی خۆتیش هیچت نەنووسیوە، بەڵكو نوسەرى هەبووە وەحى و نامەیان بۆ نوسیوە، چونكە پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم نەخوێندەوار بووەو لەناو قوڕەیشدا ژیاوەو ئەم شتە لەلایان زانراوە [ إِذًا لَارْتَابَ الْمُبْطِلُونَ (٤٨) ] ئەگەر خوێندەوار بوایە ئەوا ئەوانەی كە لەسەر باتڵن گومانیان بۆ دروست دەبوو دەیانووت: ئەم قورئانە محمد صلى الله علیه وسلم خۆی هێناوێتی.