وَقَالَ
اِنَّمَا
اتَّخَذْتُمْ
مِّنْ
دُوْنِ
اللّٰهِ
اَوْثَانًا ۙ
مَّوَدَّةَ
بَیْنِكُمْ
فِی
الْحَیٰوةِ
الدُّنْیَا ۚ
ثُمَّ
یَوْمَ
الْقِیٰمَةِ
یَكْفُرُ
بَعْضُكُمْ
بِبَعْضٍ
وَّیَلْعَنُ
بَعْضُكُمْ
بَعْضًا ؗ
وَّمَاْوٰىكُمُ
النَّارُ
وَمَا
لَكُمْ
مِّنْ
نّٰصِرِیْنَ
۟ۗۙ
3
لەناو ئاگرى دۆزەخ سەركردەو شوێنكەوتوانیان بەرائەت لە یەكترى دەكەن [ وَقَالَ إِنَّمَا اتَّخَذْتُمْ مِنْ دُونِ اللَّهِ أَوْثَانًا مَوَدَّةَ بَيْنِكُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ] وە ئیبراهیم صلى الله علیه وسلم سەرزەنشتى قەومەكەی خۆی كردو فەرمووى: ئێوە ئەو بتانەتان جگە لە خوای گەورە داناوەو ئەیانپەرستن تەنها بۆ ئەوەتانە لە دونیا كۆببنەوە لەسەر پەرستنی و خۆشەویستی بخاتە نێوانتانەوە [ ثُمَّ يَوْمَ الْقِيَامَةِ يَكْفُرُ بَعْضُكُمْ بِبَعْضٍ ] بەڵام لە ڕۆژی قیامەت هەندێكتان كوفر بە هەندێكی ترتان ئەكەن و بەڕائەت لە یەكتری ئەكەن [ وَيَلْعَنُ بَعْضُكُمْ بَعْضًا ] وە هەندێكتان نەفرەت لە هەندێكی ترتان ئەكەن (سەركردەكان و شوێنكەوتوانیان) [ وَمَأْوَاكُمُ النَّارُ ] وە شوێنی مانەوەی هەمیشەیی ئێوە ئاگری دۆزەخە [ وَمَا لَكُمْ مِنْ نَاصِرِينَ (٢٥) ] وە هیچ كەسێكیش نییە كە سەرتان بخات و ڕزگارتان بكات لەو ئاگرە .