وَمِنَ
النَّاسِ
مَنْ
یَّقُوْلُ
اٰمَنَّا
بِاللّٰهِ
فَاِذَاۤ
اُوْذِیَ
فِی
اللّٰهِ
جَعَلَ
فِتْنَةَ
النَّاسِ
كَعَذَابِ
اللّٰهِ ؕ
وَلَىِٕنْ
جَآءَ
نَصْرٌ
مِّنْ
رَّبِّكَ
لَیَقُوْلُنَّ
اِنَّا
كُنَّا
مَعَكُمْ ؕ
اَوَلَیْسَ
اللّٰهُ
بِاَعْلَمَ
بِمَا
فِیْ
صُدُوْرِ
الْعٰلَمِیْنَ
۟
3
هەندێك لە سیفاتى مونافیق و دووڕووان [ وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَقُولُ آمَنَّا بِاللَّهِ ] وە لەناو خەڵكیدا كەسانێك هەن كە دووڕوون ئەڵێن: ئێمە ئیمانمان بە خواى گەورە هێناوە [ فَإِذَا أُوذِيَ فِي اللَّهِ ] بەڵام ئەگەر لە پێناو خوای گەورەدا ئازار بدرێ و تاقیبكرێتەوە [ جَعَلَ فِتْنَةَ النَّاسِ كَعَذَابِ اللَّهِ ] ئەو كاتە ئەو ئازاردان و تاقیكردنەوەی خەڵكییە وەك ئەوە سەیر ئەكات و وائەزانێ خوای گەورە سزای داوە ئەوەندە بەلایەوە قورسەو لە دین هەڵدەگەڕێتەوە لەبەر ئەوەی بێئارام و دووڕووە [ وَلَئِنْ جَاءَ نَصْرٌ مِنْ رَبِّكَ ] وە ئەگەر سەركەوتن لەلایەن خوای گەورەوە بێت و باوەڕداران بەسەر كافراندا سەربخات [ لَيَقُولُنَّ إِنَّا كُنَّا مَعَكُمْ ] ئەو كاتە مونافیقان بە باوەڕداران ئەڵێن: ئێمەیش لەگەڵ ئێوەدا بووین، واتە: لەو غەنیمەتە بەشمان بدەن [ أَوَلَيْسَ اللَّهُ بِأَعْلَمَ بِمَا فِي صُدُورِ الْعَالَمِينَ (١٠) ] ئایا خوای گەورە خۆی زاناتر نیە بەوەی كە لە سینگ و دڵی خەڵكیدایە كە چیان شاردۆتەوە، واتە: خوای گەورە ئەزانێ كە ئەو مونافیقانە درۆ ئەكەن .