وَلَا
تَدْعُ
مَعَ
اللّٰهِ
اِلٰهًا
اٰخَرَ ۘ
لَاۤ
اِلٰهَ
اِلَّا
هُوَ ۫
كُلُّ
شَیْءٍ
هَالِكٌ
اِلَّا
وَجْهَهٗ ؕ
لَهُ
الْحُكْمُ
وَاِلَیْهِ
تُرْجَعُوْنَ
۟۠
[ وَلَا تَدْعُ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ ] وه له‌گه‌ڵ الله دا تۆ دوعا مه‌كه‌و مه‌پاڕێره‌وه له خوایه‌كی تر (به دڵنیایی پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - وانه‌بووه به‌ڵام ئامۆژگارییه بۆ ئێمه) [ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ په‌رستراوێك به حه‌ق نیه شایه‌نی په‌رستن بێ ته‌نها زاتی پیرۆزی الله نه‌بێ [ كُلُّ شَيْءٍ هَالِكٌ إِلَّا وَجْهَهُ ] هه‌موو شتێك له‌ناو ئه‌چێ ته‌نها زاتی پیرۆزی خوای گه‌وره نه‌بێ (جێگیر كردنى سیفه‌تى رووى تێدایه بۆ خواى گه‌وره، كه روویه‌كى پیرۆز‌و به‌رێزه‌و له رووى دروستكراوه‌كان ناچێت و ته‌نها خواى گه‌وره چۆنێتیه‌كه‌ى ده‌زانێت) [ لَهُ الْحُكْمُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ (٨٨) ] حوكم و بڕیاردان هه‌ر بۆ خوای گه‌وره‌یه وه له ڕۆژی قیامه‌تیش ته‌نها بۆ لای خوای گه‌وره ئه‌گه‌ڕێنه‌وه، والله أعلم.