فَمَنْ
یَّعْمَلْ
مِنَ
الصّٰلِحٰتِ
وَهُوَ
مُؤْمِنٌ
فَلَا
كُفْرَانَ
لِسَعْیِهٖ ۚ
وَاِنَّا
لَهٗ
كٰتِبُوْنَ
۟
[ فَمَنْ يَعْمَلْ مِنَ الصَّالِحَاتِ وَهُوَ مُؤْمِنٌ ] وە هەر كەسێك كردەوەی چاك بكات وە باوەڕدار بێت (كردەوەى چاك ئەوەیە كە نیەتت بۆ خوا بێت و بۆ ریات نەبێت، وە لەسەر سوننەت بێت و بیدعە نەبێت) [ فَلَا كُفْرَانَ لِسَعْيِهِ ] ئەوە هەوڵ و كۆششی ئەو ون نـابێت و نـافەوتێت [ وَإِنَّا لَهُ كَاتِبُونَ (٩٤) ] وە هەموو هەوڵ و كۆششەكانی بۆ ئەنووسین و ئەپارێزین و پاداشتی ئەدەینەوە .