فَاسْتَجَبْنَا
لَهٗ ۙ
وَنَجَّیْنٰهُ
مِنَ
الْغَمِّ ؕ
وَكَذٰلِكَ
نُـجِی
الْمُؤْمِنِیْنَ
۟
3
[ فَاسْتَجَبْنَا لَهُ ] ئێمەش وەڵاممان دایەوەو لێی خۆشبووین (پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمێت: هیچ موسڵمانێك نییە ئەم دوعایە بكات بۆ هەر شتێك ئیللا خواى گەورە دوعاكەى قەبوڵ دەكات و وەڵامى دەداتەوە: (أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنْتُ مِنَ الظَّالِمِينَ) [ وَنَجَّيْنَاهُ مِنَ الْغَمِّ ] وە لەو تەنگی و غەم و خەفەتە ڕزگارمان كرد لە ناو سكی نەهەنگەكە [ وَكَذَلِكَ نُنْجِي الْمُؤْمِنِينَ (٨٨) ] وە بەم شێوازەش باوەڕداران ڕزگار ئەكەین ئەگەر بۆ لاى ئێمە بگەڕێنەوەو روو لە ئێمە بكەن.