قَالُوْا
حَرِّقُوْهُ
وَانْصُرُوْۤا
اٰلِهَتَكُمْ
اِنْ
كُنْتُمْ
فٰعِلِیْنَ
۟
3
بڕیارى سوتاندنى ئیبراهیم پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم دەدرێت [ قَالُوا حَرِّقُوهُ وَانْصُرُوا آلِهَتَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ فَاعِلِينَ (٦٨) ] كاتێك كە بە بەڵگە دەمكوتى كردن و هیچیان بۆ نەما بیڵێن، وتیان: ئیبراهیم صلى الله علیه وسلم بسوتێنن و خواكانتان سەربخەن ئەگەر ئێوە ئەم كارە ئەكەن و ئەتانەوێ تۆڵە بسەنن بۆ خواكانتان (هەمیشە ئەوانەى لەسەر باتڵن و بیروباوەڕە پوچەڵەكەیان بۆ خەڵكى دەردەكەوێت و بێ بەڵگە دەمێننەوە پەنا دەبەن بۆ توندوتیژى و كوشتن).