بَلْ
مَتَّعْنَا
هٰۤؤُلَآءِ
وَاٰبَآءَهُمْ
حَتّٰی
طَالَ
عَلَیْهِمُ
الْعُمُرُ ؕ
اَفَلَا
یَرَوْنَ
اَنَّا
نَاْتِی
الْاَرْضَ
نَنْقُصُهَا
مِنْ
اَطْرَافِهَا ؕ
اَفَهُمُ
الْغٰلِبُوْنَ
۟
3
[ بَلْ مَتَّعْنَا هَؤُلَاءِ وَآبَاءَهُمْ حَتَّى طَالَ عَلَيْهِمُ الْعُمُرُ ] بەڵكو خەڵكی مەككەمان ژیاند بەو هەموو نیعمەتانەی كە پێمان بەخشین بە خۆیان و باوك و باپیرانیان تا تەمەنیان درێژ بوو بەمە لە خۆبایی بوون [ أَفَلَا يَرَوْنَ أَنَّا نَأْتِي الْأَرْضَ نَنْقُصُهَا مِنْ أَطْرَافِهَا ] ئایا كافرانى مەككە نابینن كە ئێمە زەوی كەم ئەكەین و لە لایەكانەوە تەسكی ئەكەینەوە لێیان بەوەی كە ڕۆژ بە ڕۆژ دێ و شار فەتح ئەكرێ و ئەكەوێتە ژێر دەستی موسڵمان و ژیان لەوان تەسك ئەبێتەوە، یاخود مەبەست ئەوەیە بە مردنی زانایان زەوی وێران و كاول ئەبێت، یاخود بە زوڵم و ستەمی فەرمانڕەوایان زەوی وێران ئەبێت [ أَفَهُمُ الْغَالِبُونَ (٤٤) ] ئایا ئەوانن كە زاڵن و سەرئەكەون؟ نەخێر بە پێچەوانەوەیە ئەوان تێكشكاو و دۆڕاون .