اَوَلَمْ
یَرَ
الَّذِیْنَ
كَفَرُوْۤا
اَنَّ
السَّمٰوٰتِ
وَالْاَرْضَ
كَانَتَا
رَتْقًا
فَفَتَقْنٰهُمَا ؕ
وَجَعَلْنَا
مِنَ
الْمَآءِ
كُلَّ
شَیْءٍ
حَیٍّ ؕ
اَفَلَا
یُؤْمِنُوْنَ
۟
3
[ أَوَلَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَاهُمَا ] ئایا كافران نابینن و بیر ناكەنەوە كە ئاسمانەكان و زەوی لەسەرەتادا یەك پارچەیەك بوونە پاشان خوای گەورە لێكی جیا كردونەتەوەو واى لە ئاسمان كردووە باران ببارێنێت و واى لە زەوى كردووە رووەك بڕوێنێت كە پێشتر وا نەبوونە [ وَجَعَلْنَا مِنَ الْمَاءِ كُلَّ شَيْءٍ حَيٍّ ] وە لە ئاویش هەموو شتێكمان زیندوو كردووەو دروست كردووە وەكو ئاژەڵەكان و ڕووەكەكان، وە ئاو هۆكاری ژیانی هەموو زیندەوەرێكە [ أَفَلَا يُؤْمِنُونَ (٣٠) ] ئەی ئیتر بۆ ئیمان ناهێنن بە خوای گەورە .