اَلَمْ
یَاْتِكُمْ
نَبَؤُا
الَّذِیْنَ
مِنْ
قَبْلِكُمْ
قَوْمِ
نُوْحٍ
وَّعَادٍ
وَّثَمُوْدَ ۛؕ۬
وَالَّذِیْنَ
مِنْ
بَعْدِهِمْ ۛؕ
لَا
یَعْلَمُهُمْ
اِلَّا
اللّٰهُ ؕ
جَآءَتْهُمْ
رُسُلُهُمْ
بِالْبَیِّنٰتِ
فَرَدُّوْۤا
اَیْدِیَهُمْ
فِیْۤ
اَفْوَاهِهِمْ
وَقَالُوْۤا
اِنَّا
كَفَرْنَا
بِمَاۤ
اُرْسِلْتُمْ
بِهٖ
وَاِنَّا
لَفِیْ
شَكٍّ
مِّمَّا
تَدْعُوْنَنَاۤ
اِلَیْهِ
مُرِیْبٍ
۟
{گفتوگۆی نێوان پێغەمبەران‌و قەومەكانیان}
[ أَلَمْ يَأْتِكُمْ نَبَأُ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ ] ئایا هه‌واڵی ئوممه‌تانی پێش خۆتانتان بۆ نه‌هاتووه كه خوای گه‌وره چی به‌سه‌ریان هێناوه [ قَوْمِ نُوحٍ وَعَادٍ وَثَمُودَ وَالَّذِينَ مِنْ بَعْدِهِمْ لَا يَعْلَمُهُمْ إِلَّا اللَّهُ ] وه‌كو قه‌ومه‌كانی نوح و عادو ثهمودو ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌وانیش كه ژماره‌یان خوا نه‌بێ كه‌سی تر نایزانێ وه زانیاریان ته‌نها خوای گه‌وره خۆی ئه‌یزانێ [ جَاءَتْهُمْ رُسُلُهُمْ بِالْبَيِّنَاتِ ] كه پێغه‌مبه‌رانیان به به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكراوه هاتن بۆ لایان [ فَرَدُّوا أَيْدِيَهُمْ فِي أَفْوَاهِهِمْ ] به‌ڵام ئه‌وان ده‌ستیان كرده ناو ده‌می خۆیان و ئه‌یانگه‌ست وه‌كو ڕق لێبوون و تووڕه بوون له‌و دینه‌ی كه پێغه‌مبه‌ران هێناویانه، یاخود ده‌ستیان ده‌خسته سه‌ر ده‌میان وه‌كو به درۆزانینى پێغه‌مبه‌ران، وه ئاماژه بووه بۆ بێده‌نگ بوون و وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ران، یاخود به‌ده‌ستیان ئاماژه‌یان بۆ ده‌می پێغه‌مبه‌ران ده‌كرد كه بێده‌نگ بن له بانگه‌واز كردنمان و قسه‌ی پێغه‌مبه‌رانیان ڕه‌ت ئه‌كرده‌وه [ وَقَالُوا إِنَّا كَفَرْنَا بِمَا أُرْسِلْتُمْ بِهِ ] وه پێیان وتن: ئێمه كافرین به‌وه‌ی كه ئێوه‌ی پێ نێردراون له ئیمان و یه‌كخواپه‌رستى [ وَإِنَّا لَفِي شَكٍّ مِمَّا تَدْعُونَنَا إِلَيْهِ مُرِيبٍ (٩) ] وه ئێمه گومانمان هه‌یه له‌وه‌ی كه ئێوه بانگمان ئه‌كه‌ن بۆ لای له یه‌كخواپه‌رستی وه دوودڵین لێى.