وَلَقَدْ
اَرْسَلْنَا
مُوْسٰی
بِاٰیٰتِنَاۤ
اَنْ
اَخْرِجْ
قَوْمَكَ
مِنَ
الظُّلُمٰتِ
اِلَی
النُّوْرِ ۙ۬
وَذَكِّرْهُمْ
بِاَیّٰىمِ
اللّٰهِ ؕ
اِنَّ
فِیْ
ذٰلِكَ
لَاٰیٰتٍ
لِّكُلِّ
صَبَّارٍ
شَكُوْرٍ
۟
[ وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مُوسَى بِآيَاتِنَا ] به دڵنیایی ئێمه موسامان - صلی الله علیه وسلم - نارد‌و نۆ موعجیزه‌مان پێ به‌خشی [ أَنْ أَخْرِجْ قَوْمَكَ مِنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ ] كه به‌نی ئیسرائیلى قه‌ومت ده‌ربكه له تاریكیه‌كانی كوفر‌و شیرك و نه‌زانی بۆ ڕووناكی ئیمان و ئیسلام و هیدایه‌ت [ وَذَكِّرْهُمْ بِأَيَّامِ اللَّهِ ] وه سزاكانی خوای گه‌وره‌یان یاد بخه‌ره‌وه كه به‌سه‌ر قه‌ومه‌كانی تری وه‌كو نوح و عادو ثهمود دا هێناوێتی، یاخود نیعمه‌ته‌كانى خواى گه‌وره‌یان یاد بخه‌ره‌وه كه له زوڵم و سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ى فیرعه‌ون رزگارى كردن و ده‌ریاكه‌ى بۆ له‌ت كردن و به هه‌ور سێبه‌رى بۆ كردن و گه‌زۆو سوێسكه‌ى بۆ دابه‌زاندن وه چه‌نده‌ها نیعمه‌تى تر [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِكُلِّ صَبَّارٍ شَكُورٍ (٥) ] به دڵنیایی ئه‌م یادخستنه‌وانه نیشانه‌یه له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و گه‌وره‌یی و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره بۆ هه‌موو كه‌سێك كه زۆر ئارامگر بێ له‌كاتى ناخۆشى، وه زۆر شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره بكات له‌سه‌ر نازو نیعمه‌ته‌كانی.