وَمَاۤ
اَرْسَلْنَا
مِنْ
رَّسُوْلٍ
اِلَّا
بِلِسَانِ
قَوْمِهٖ
لِیُبَیِّنَ
لَهُمْ ؕ
فَیُضِلُّ
اللّٰهُ
مَنْ
یَّشَآءُ
وَیَهْدِیْ
مَنْ
یَّشَآءُ ؕ
وَهُوَ
الْعَزِیْزُ
الْحَكِیْمُ
۟
{ پێغەمبەران بە زمانی قەومەكانیان نێردراون}
[ وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ رَسُولٍ إِلَّا بِلِسَانِ قَوْمِهِ لِيُبَيِّنَ لَهُمْ ] وه ئێمه هیچ پێغه‌مبه‌رێكمان نه‌ناردووه ئیلا به زمانی قه‌ومه‌كه‌ی خۆی نه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی لێی تێ بگه‌ن تا دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌یان بۆ ڕوون بكه‌نه‌وه [ فَيُضِلُّ اللَّهُ مَنْ يَشَاءُ وَيَهْدِي مَنْ يَشَاءُ ] خوای گه‌وره به ویستى خۆى هه‌ر كه‌سێك گومڕا ئه‌كات كه شایه‌نی هیدایه‌ت نه‌بێت، وه به ویستى خۆى هیدایه‌تی هه‌ر كه‌سێك ئه‌دات كه شایه‌نی هیدایه‌ت بێت و رێگاى هیدایه‌ت بگرێت [ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (٤) ] وه خوای گه‌وره زۆر به عیززه‌ت و كاربه‌جێیه.