قَالَتْ
لَهُمْ
رُسُلُهُمْ
اِنْ
نَّحْنُ
اِلَّا
بَشَرٌ
مِّثْلُكُمْ
وَلٰكِنَّ
اللّٰهَ
یَمُنُّ
عَلٰی
مَنْ
یَّشَآءُ
مِنْ
عِبَادِهٖ ؕ
وَمَا
كَانَ
لَنَاۤ
اَنْ
نَّاْتِیَكُمْ
بِسُلْطٰنٍ
اِلَّا
بِاِذْنِ
اللّٰهِ ؕ
وَعَلَی
اللّٰهِ
فَلْیَتَوَكَّلِ
الْمُؤْمِنُوْنَ
۟
[ قَالَتْ لَهُمْ رُسُلُهُمْ إِنْ نَحْنُ إِلَّا بَشَرٌ مِثْلُكُمْ ] پێغه‌مبه‌رانیان پێیان وتن: ڕاسته ئێمه هیچ شتێك نین ته‌نها مرۆڤێكین وه‌كو ئێوه‌و فریشته نین [ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَمُنُّ عَلَى مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ ] به‌ڵام خوای گه‌وره فه‌زڵ و نیعمه‌تی خۆی ئه‌ڕژێنێ به‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێك له به‌نده‌كانی كه ویستی لێ بێت وه‌كو به‌سه‌ر ئێمه ڕژاندوویه‌تی و ئێمه‌ی هه‌ڵبژاردووه‌و كردوومانی به پێغه‌مبه‌ر [ وَمَا كَانَ لَنَا أَنْ نَأْتِيَكُمْ بِسُلْطَانٍ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ ] وه ئێمه هیچ توانایه‌كمان نیه و ناتوانین هیچ به‌ڵگه‌و موعجیزه‌یه‌كتان بۆ بێنین له لایه‌ن خۆمانه‌وه ئیلا به ئیزن و ویستی خوای گه‌وره نه‌بێت [ وَعَلَى اللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ (١١) ] وه باوه‌ڕداران با كاره‌كانیان ته‌نها به خوای گه‌وره بسپێرن و ته‌وه‌كول بكه‌نه سه‌ر خوای گه‌وره.