وَیَقُوْلُ
الَّذِیْنَ
كَفَرُوْا
لَوْلَاۤ
اُنْزِلَ
عَلَیْهِ
اٰیَةٌ
مِّنْ
رَّبِّهٖ ؕ
اِنَّمَاۤ
اَنْتَ
مُنْذِرٌ
وَّلِكُلِّ
قَوْمٍ
هَادٍ
۟۠
[ وَيَقُولُ الَّذِينَ كَفَرُوا لَوْلَا أُنْزِلَ عَلَيْهِ آيَةٌ مِنْ رَبِّهِ ] وه كافران داوای موعجیزه‌یان له پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - ئه‌كردو ئه‌ڵێن: ئه‌وه بۆ نیشانه‌و موعجیزه‌یه‌كمان له په‌روه‌ردگاره‌وه بۆ ناهێنێ؟ [ إِنَّمَا أَنْتَ مُنْذِرٌ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌و شتانه به‌ده‌ست تۆ نیه و تۆ ته‌نها ترسێنه‌ری و ئهیانترسێنی و ئاگاداریان ئه‌كه‌یته‌وه [ وَلِكُلِّ قَوْمٍ هَادٍ (٧) ] وه بۆ هه‌موو قه‌ومێكیش پێغه‌مبه‌رێك هه‌یه كه هیدایه‌تیان ئه‌دات و ڕێنماییان ئه‌كات بۆ ڕێگای ڕاست.