وَیَسْتَعْجِلُوْنَكَ
بِالسَّیِّئَةِ
قَبْلَ
الْحَسَنَةِ
وَقَدْ
خَلَتْ
مِنْ
قَبْلِهِمُ
الْمَثُلٰتُ ؕ
وَاِنَّ
رَبَّكَ
لَذُوْ
مَغْفِرَةٍ
لِّلنَّاسِ
عَلٰی
ظُلْمِهِمْ ۚ
وَاِنَّ
رَبَّكَ
لَشَدِیْدُ
الْعِقَابِ
۟
[ وَيَسْتَعْجِلُونَكَ بِالسَّيِّئَةِ قَبْلَ الْحَسَنَةِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - كافران په‌له‌ت لێ ده‌كه‌ن و داوات لێ ئه‌كه‌ن كه سزای خوای گه‌وره‌یان بۆ پێش بخه‌ی پێش لێبووردن و پارێزراوی [ وَقَدْ خَلَتْ مِنْ قَبْلِهِمُ الْمَثُلَاتُ ] كه به دڵنیایى له پێش ئه‌مان خوای گه‌وره سزای میلله‌تانی تری داوه به هاوشێوه‌ی ئه‌و سزایانه‌و بۆته په‌ند بۆ كه‌سانێك كه سودى لێوه‌ربگرن [ وَإِنَّ رَبَّكَ لَذُو مَغْفِرَةٍ لِلنَّاسِ عَلَى ظُلْمِهِمْ ] وه به دڵنیایى په‌روه‌ردگار لێخۆشبووه بۆ خه‌ڵكی هه‌ر چه‌نده سته‌م و تاوانیش بكه‌ن په‌له ناكات له سزادانیاندا [ وَإِنَّ رَبَّكَ لَشَدِيدُ الْعِقَابِ (٦) ] وه به دڵنیایى په‌روه‌ردگارت سزای زۆر سه‌خته بۆ كافران و بێباوه‌ڕان ئه‌وانه‌ی كه په‌له ئه‌كه‌ن و داوای سزا ئه‌كه‌ن.