وَاِنْ
تَعْجَبْ
فَعَجَبٌ
قَوْلُهُمْ
ءَاِذَا
كُنَّا
تُرٰبًا
ءَاِنَّا
لَفِیْ
خَلْقٍ
جَدِیْدٍ ؕ۬
اُولٰٓىِٕكَ
الَّذِیْنَ
كَفَرُوْا
بِرَبِّهِمْ ۚ
وَاُولٰٓىِٕكَ
الْاَغْلٰلُ
فِیْۤ
اَعْنَاقِهِمْ ۚ
وَاُولٰٓىِٕكَ
اَصْحٰبُ
النَّارِ ۚ
هُمْ
فِیْهَا
خٰلِدُوْنَ
۟
[ وَإِنْ تَعْجَبْ فَعَجَبٌ قَوْلُهُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌گه‌ر پێت سه‌یر بێت كه ئه‌وان تۆ به درۆ ئه‌زانن له‌وه‌ش سه‌یرو سه‌رسوڕهێنه‌رتر ئه‌م قسهیهیانه كه ئه‌ڵێن: [ أَإِذَا كُنَّا تُرَابًا أَإِنَّا لَفِي خَلْقٍ جَدِيدٍ ] ئایا ئه‌گه‌ر ئێمه له دوای مردن ببین به خۆڵ سه‌رله‌نوێ دروست ئه‌كرێینه‌وه‌و زیندوو ئه‌كرێینه‌وه؟! [ أُولَئِكَ الَّذِينَ كَفَرُوا بِرَبِّهِمْ ] ئا ئه‌م كه‌سانه‌ن كه كوفریان كردووه به په‌روه‌ردگاریان و باوه‌ڕیان به زیندوو بوونه نیه [ وَأُولَئِكَ الْأَغْلَالُ فِي أَعْنَاقِهِمْ ] وه ئه‌مانه‌ن كه كۆت و زنجیر ئه‌كرێته گه‌ردنیان و رائه‌كێشرێن بۆ ناو ئاگرى دۆزه‌خ، یان وتراوه: كرده‌وه‌كانیانه هه‌میشه پێیانه‌وه په‌یوه‌سته‌و وه‌كو كۆت و زنجیر به گهردهنیانهوهیه [ وَأُولَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ (٥) ] وه ئه‌م كه‌سانه هاوه‌ڵی ئاگرى دۆزه‌خن به نه‌مری و هه‌میشه‌یی تیایدا ئه‌مێننه‌وه.