وَیَقُوْلُ
الَّذِیْنَ
كَفَرُوْا
لَسْتَ
مُرْسَلًا ؕ
قُلْ
كَفٰی
بِاللّٰهِ
شَهِیْدًا
بَیْنِیْ
وَبَیْنَكُمْ ۙ
وَمَنْ
عِنْدَهٗ
عِلْمُ
الْكِتٰبِ
۟۠
[ وَيَقُولُ الَّذِينَ كَفَرُوا لَسْتَ مُرْسَلًا ] وه كافران ئه‌ڵێن: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه بۆ خه‌ڵكی نه‌نێردراویت و پێغه‌مبه‌رى خوا نیت [ قُلْ كَفَى بِاللَّهِ شَهِيدًا بَيْنِي وَبَيْنَكُمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ بڵێ: خوای گه‌وره به‌سه كه شاهێد بێ له نێوان من و ئێوه‌دا ئه‌و ئه‌زانێ كه كێ ڕاستگۆیه‌و كێ ڕاستگۆ نیه [ وَمَنْ عِنْدَهُ عِلْمُ الْكِتَابِ (٤٣) ] وه ئه‌و كه‌سانه‌ش كه زانیاری كتابیان پێیه له‌وانه‌ی كه موسڵمان بوونه وه‌كو (عبدالله¬ی كوڕی سه‌لام و سه‌لمانى فارسى و ته‌میمى دارى) ئه‌وانیش شایه‌تی ئه‌ده‌ن كه من پێغه‌مبه‌ری خوام - صلی الله علیه وسلم - ، یاخود ئه‌وه‌ی كه زانیارى كتابى لایه مه‌به‌ستی (لوح المحفوظ)ه كه خوای گه‌وره‌یه ئه‌زانێ كه من پێغه‌مبه‌ری خوام و ڕاستگۆم و بۆ لای ئێوه نێردراوم، والله أعلم.