وَفِی
الْاَرْضِ
قِطَعٌ
مُّتَجٰوِرٰتٌ
وَّجَنّٰتٌ
مِّنْ
اَعْنَابٍ
وَّزَرْعٌ
وَّنَخِیْلٌ
صِنْوَانٌ
وَّغَیْرُ
صِنْوَانٍ
یُّسْقٰی
بِمَآءٍ
وَّاحِدٍ ۫
وَنُفَضِّلُ
بَعْضَهَا
عَلٰی
بَعْضٍ
فِی
الْاُكُلِ ؕ
اِنَّ
فِیْ
ذٰلِكَ
لَاٰیٰتٍ
لِّقَوْمٍ
یَّعْقِلُوْنَ
۟
[ وَفِي الْأَرْضِ قِطَعٌ مُتَجَاوِرَاتٌ ] وه له‌سه‌ر زه‌ویشدا پارچه پارچه زه‌وى هه‌یه كه لێك نزیكن هه‌یانه باشه‌و روهك و دانه‌وێڵه‌ى لێ ده‌ڕوێت و هه‌یشه شۆره‌و هیچى لێناڕوێت، وه هه‌یه خاكه‌كه‌ى ره‌شه‌و هه‌یه سوره‌و هه‌یه سپیه [ وَجَنَّاتٌ مِنْ أَعْنَابٍ وَزَرْعٌ وَنَخِيلٌ ] وه جۆره‌ها باخ و بێستان هه‌یه له ترێ و جۆره‌ها كشتوكاڵ و به‌رووبووم و دارخورما [ صِنْوَانٌ وَغَيْرُ صِنْوَانٍ ] كه هه‌ندێكیان لێكئهچن و یه‌ك بنچینه‌یان هه‌یه، وه هه‌ندێكیشیان لێكناچن و بنچینه‌یان جیاوازه [ يُسْقَى بِمَاءٍ وَاحِدٍ ] له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ر هه‌موویان به یه‌ك ئاو ئاو ئه‌درێن به‌ڵام تام و ڕه‌نگ و قه‌باره‌یان جیاوازه [ وَنُفَضِّلُ بَعْضَهَا عَلَى بَعْضٍ فِي الْأُكُلِ ] وه فه‌زڵی هه‌ندێكیان ده‌ده‌ین به‌سه‌ر هه‌ندێكی تریان له خواردندا هه‌یه شیرینه و هه‌یه ترشه و هه‌یه مزره و هه‌یه تاڵه [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَعْقِلُونَ (٤) ] به دڵنیایى هه‌موو ئه‌مانه ئایه‌ت و به‌ڵگه‌و نیشانه‌ن له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و توانا‌و ده‌سه‌ڵات و گه‌وره‌یی خوای گه‌وره بۆ كه‌سانێك كه عه‌قڵیان هه‌بێت و بیر بكه‌نه‌وه.