اَللّٰهُ
الَّذِیْ
رَفَعَ
السَّمٰوٰتِ
بِغَیْرِ
عَمَدٍ
تَرَوْنَهَا
ثُمَّ
اسْتَوٰی
عَلَی
الْعَرْشِ
وَسَخَّرَ
الشَّمْسَ
وَالْقَمَرَ ؕ
كُلٌّ
یَّجْرِیْ
لِاَجَلٍ
مُّسَمًّی ؕ
یُدَبِّرُ
الْاَمْرَ
یُفَصِّلُ
الْاٰیٰتِ
لَعَلَّكُمْ
بِلِقَآءِ
رَبِّكُمْ
تُوْقِنُوْنَ
۟
{خوای گەورە بەرز بووەوە بۆ سەر عەرشی پیرۆزی}
[ اللَّهُ الَّذِي رَفَعَ السَّمَاوَاتِ بِغَيْرِ عَمَدٍ تَرَوْنَهَا ] الله ئه‌و خوایه‌یه كه ئاسمانه‌كانی به‌رز كردۆته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی كۆڵه‌كه‌یه‌ك له ژێره‌وه ڕایگرتبێ كه ئێوه‌یش ده‌یبینن [ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ ] پاشان په‌روه‌ردگار به‌رزو بڵند بوه‌وه بۆ سه‌ر عه‌رشی پیرۆزی خۆی به‌رز بوونه‌وه‌یه‌ك كه شایه‌ن و شیاو و گونجاو بێت به گه‌وره‌یی و مه‌زنی خوای گه‌وره له به‌رزبوونه‌وه‌ی هیچ له دروستكراوه‌كانی ناچێت، وه چۆنیه‌تیه‌كه‌شی خوای گه‌وره خۆی نه‌بێت كه‌س نایزانێت، پرسیارى (الإستواء) له ئیمامى (مالیك) كرا فه‌رمووى: (الإستواء غير مجهول، والكيف غير معقول، والإيمان به واجب، والسؤال عنه بدعة) واته: ئیستوا زانراوه، چونكه لهقورئاندا باسكراوه، وه چۆنێتیه‌كه‌ى نه‌زانراوه، چونكه باس نه‌كراوه، وه ئیمان هێنان پێى واجبه، چونكه ئایه‌تى قورئانى پیرۆزه، وه پرسیار كردن له چۆنێتى به‌رز بوونه‌وه‌ى خواى گه‌وره بۆ سه‌ر عه‌رشى پیرۆزى بیدعه‌یه، چونكه هاوه‌ڵان ئه‌و پرسیاره‌یان له پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - نه‌كردووه، وه چواندنى به به‌رزبوونه‌وه‌ى دروستكراوه‌كان كوفره، چونكه ته‌شبیهـ كردنى خواى گه‌وره‌ى خالقه به مه‌خلوقى دروستكراوى لاواز، وه گۆڕینى ماناكه‌ى حه‌رامه، چونكه مه‌به‌ست پێى نیه‌و هه‌ڵه‌یه، وه‌كو گۆڕینى بۆ (استولى) كه به ماناى زاڵ بوون و ده‌ستبه‌سه‌راگرتن دێت هه‌ڵه‌یه، كه به گوێره‌ى ئه‌م ته‌ئویله فاسیده ده‌بێت پێش خواى گه‌وره كه‌سێكى تر ده‌ستى به‌سه‌ر عه‌رشدا گرتبێت، كه مرۆڤى ژیر قسه‌ى واناكات، (ابن القیم) ده‌فه‌رمێت: ئه‌م لامه‌ى كه زیادى ده‌كه‌ن و (استوى) ده‌كه‌ن به (استولى) چه‌ند له‌و (نونه) ده‌چێت كه به‌نو ئیسرائیل زیادیان كرد كه خواى گه‌وره پێى فه‌رموون: بڵێن: (حطة) ئه‌وان وتیان: (حنطة) وه خواى گه‌وره غه‌زه‌بى لێگرتن، ئه‌و كه‌سانه‌یشى كه سیفاتى خواى گه‌وره ته‌ئویل ده‌كه‌ن و ماناكه‌ى ده‌گۆڕن با له خواى گه‌وره بترسن نه‌ك وه‌ك به‌نو ئیسرائیل خواى گه‌وره غه‌زه‌بیان لێ بگرێت [ وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ ] وه خۆر‌و مانگی ژێربار كردووه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی به‌نده‌كانی [ كُلٌّ يَجْرِي لِأَجَلٍ مُسَمًّى ] هه‌ر یه‌كێك له خۆر‌و مانگ ئه‌ڕۆن تا كاتی دیاریكراوی خۆیان كه ڕۆژی قیامه‌ته، یاخود ده‌ڕۆن بۆ شوێنی دیاریكراوی خۆیان كه ژێر عه‌رشى خواى گه‌وره‌یه (كه ده‌فه‌رمێت: ده‌ڕۆن، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه خۆر‌و مانگ جێگیر نین و ده‌جولێن) [ يُدَبِّرُ الْأَمْرَ ] خوای گه‌وره كاروباری ئه‌م بوونه‌وه‌ره هه‌ڵئه‌سووڕێنێ به هه‌ر شێوازێك كه خۆی ویستی لێ بێت [ يُفَصِّلُ الْآيَاتِ لَعَلَّكُمْ بِلِقَاءِ رَبِّكُمْ تُوقِنُونَ (٢) ] ئایه‌ته‌كانی ڕوون ئه‌كاته‌وه‌و درێژه‌ی پێ ئه‌دات به‌ڵكو ئێوه یه‌قینتان هه‌بێ به گه‌یشتن به خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌تدا.