لَهٗ
دَعْوَةُ
الْحَقِّ ؕ
وَالَّذِیْنَ
یَدْعُوْنَ
مِنْ
دُوْنِهٖ
لَا
یَسْتَجِیْبُوْنَ
لَهُمْ
بِشَیْءٍ
اِلَّا
كَبَاسِطِ
كَفَّیْهِ
اِلَی
الْمَآءِ
لِیَبْلُغَ
فَاهُ
وَمَا
هُوَ
بِبَالِغِهٖ ؕ
وَمَا
دُعَآءُ
الْكٰفِرِیْنَ
اِلَّا
فِیْ
ضَلٰلٍ
۟
{نمونەی ئەوانەی كە جگە لە خوا دەپاڕێنەوە}
[ لَهُ دَعْوَةُ الْحَقِّ ] دوعا‌و پاڕانه‌وه‌ی حه‌ق هه‌ر بۆ خوای گه‌وره‌یه‌و به‌تاك و ته‌نها له‌و بپاڕێنه‌وه چونكه هه‌ر ئه‌و توانای وه‌ڵام دانه‌وه‌تانی هه‌یه، وه بانگه‌وازى حه‌ق و یه‌كخواپه‌رستى هه‌ر بۆ خواى گه‌وره‌یه [ وَالَّذِينَ يَدْعُونَ مِنْ دُونِهِ ] به‌ڵام ئه‌وانه‌ی جگه له خوای گه‌وره ده‌پاڕێنه‌وه [ لَا يَسْتَجِيبُونَ لَهُمْ بِشَيْءٍ ] ئه‌وان ناتوانن وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه به‌هیچ شتێك [ إِلَّا كَبَاسِطِ كَفَّيْهِ إِلَى الْمَاءِ لِيَبْلُغَ فَاهُ وَمَا هُوَ بِبَالِغِهِ ] ئیلا وه‌كو كه‌سێك كه له دووره‌وه هه‌ردوو ده‌ستی كردبێته‌وه بۆ ئاوێك بۆ ئه‌وه‌ی ئاوه‌كه خۆی بێته ناو ده‌ستیه‌وه‌و بگاته ناو ده‌می له كاتێك ئاوه‌كه خۆی بۆی نایات، یاخود ده‌ست درێژ بكات بۆ ناو بیرێك به‌بێ ئه‌وه‌ی كه حه‌بل و دۆلكه‌ی پێ بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاوه‌كه خۆی بێته ناو ده‌میه‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌یش كه ده‌پاڕێنه‌وه‌و داوا له جگه له خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن هیچ سوودێك نابینن و هیچ شتێكیان ده‌ست ناكه‌وێ و وه‌كو ئه‌و كه‌سه وان كه ئاوه‌كه نایاته ناو ده‌مى و به‌ره‌و پیری نایات و هیچ سوودی لێ نابینێ [ وَمَا دُعَاءُ الْكَافِرِينَ إِلَّا فِي ضَلَالٍ (١٤) ] وه دوعا‌و پاڕانه‌وه‌ی كافران له وێڵی و گومڕاییدایه‌و هیچ سوودێكی لێ نابینن.