وَیُسَبِّحُ
الرَّعْدُ
بِحَمْدِهٖ
وَالْمَلٰٓىِٕكَةُ
مِنْ
خِیْفَتِهٖ ۚ
وَیُرْسِلُ
الصَّوَاعِقَ
فَیُصِیْبُ
بِهَا
مَنْ
یَّشَآءُ
وَهُمْ
یُجَادِلُوْنَ
فِی
اللّٰهِ ۚ
وَهُوَ
شَدِیْدُ
الْمِحَالِ
۟ؕ
[ وَيُسَبِّحُ الرَّعْدُ بِحَمْدِهِ ] وه هه‌وره بروسكه‌ش ته‌سبیحاتی خوای گه‌وره ئه‌كات وه خوای گه‌وره به پاك و مونهززهه ڕائه‌گرێت و حه‌مدو سه‌ناو ستایشی خوای گه‌وره ئه‌كات [ وَالْمَلَائِكَةُ مِنْ خِيفَتِهِ ] وه مه‌لائیكه‌ته‌كانیش له ترسی خوای گه‌وره‌دا ته‌سبیحاتی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن [ وَيُرْسِلُ الصَّوَاعِقَ فَيُصِيبُ بِهَا مَنْ يَشَاءُ ] پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - پیاوێك له هاوهڵانى نارد بۆ لاى یه‌كێك له پیاوه گه‌وره‌كانى جاهیلى و بانگى كرد بۆ لاى خواى گه‌وره، ئه‌ویش گاڵته‌ى پێدا هات و وتى: خوایه‌كه‌ت كه منى بۆ لا بانگ ده‌كه‌یت چیه؟ ئایا له ئاسنه؟ له مسه؟ له زیوه؟ له ئاڵتوونه؟ هاوه‌ڵه‌كه گه‌ڕایه‌وه بۆ لاى پێغه‌مبه‌رى خوا‌و - صلی الله علیه وسلم - هه‌واڵه‌كه‌ى پێ راگه‌یاند، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - دووباره ناردیه‌وه بۆ لاى، ئه‌ویش هه‌مان قسه‌ى پێشترى كرد، هاوه‌ڵه‌كه گه‌ڕایه‌وه بۆ لاى پێغه‌مبه‌رى خوا‌و - صلی الله علیه وسلم - هه‌واڵه‌كه‌ى پێ راگه‌یاند، پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - بۆ سێیه‌م جار ناردیه‌وه بۆ لاى، ئه‌ویش هه‌مان قسه‌ى پێشترى كرد، هاوه‌ڵه‌كه گه‌ڕایه‌وه بۆ لاى پێغه‌مبه‌رى خوا‌و - صلی الله علیه وسلم - هه‌واڵه‌كه‌ى پێ راگه‌یاند، خواى گه‌وره هه‌وره بروسكه‌یه‌كى نارده سه‌رى و لێیداو سوتاندى، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: وه خوای گه‌وره هه‌وره بروسكه ئه‌نێرێت و ئه‌یدات له هه‌ر كه‌سێك كه ویستی لێ بێت و له‌ناوی ئه‌دات [ وَهُمْ يُجَادِلُونَ فِي اللَّهِ ] وه ئه‌وان مشتومڕو ده‌مه‌قاڵێ ئه‌كه‌ن ده‌رباره‌ی خوای گه‌وره‌و گومانیان هه‌یه له گه‌وره‌یى خواى گه‌وره [ وَهُوَ شَدِيدُ الْمِحَالِ (١٣) ] له كاتێكدا سزا‌و هێزو تواناى خوای گه‌وره زۆر سه‌خته.