فَلَمَّا
دَخَلُوْا
عَلَیْهِ
قَالُوْا
یٰۤاَیُّهَا
الْعَزِیْزُ
مَسَّنَا
وَاَهْلَنَا
الضُّرُّ
وَجِئْنَا
بِبِضَاعَةٍ
مُّزْجٰىةٍ
فَاَوْفِ
لَنَا
الْكَیْلَ
وَتَصَدَّقْ
عَلَیْنَا ؕ
اِنَّ
اللّٰهَ
یَجْزِی
الْمُتَصَدِّقِیْنَ
۟
[ فَلَمَّا دَخَلُوا عَلَيْهِ ] كاتێك گه‌ڕانه‌وه بۆ میصر چوونه ژووره‌وه بۆ لای یوسف - صلی الله علیه وسلم - [ قَالُوا يَا أَيُّهَا الْعَزِيزُ مَسَّنَا وَأَهْلَنَا الضُّرُّ ] وتیان: ئه‌ی عه‌زیزی میصر خۆمان و كه‌سوكارمان تووشی زه‌ره‌رو زیانێكی زۆر بووینه، له بێ بارانی و وشكه‌ساڵی و نه‌بوونی [ وَجِئْنَا بِبِضَاعَةٍ مُزْجَاةٍ ] وه شتومه‌كێكی خراپمان هێناوه كه‌س لێمانی وه‌رناگرێ و لێمانی ناكڕێ [ فَأَوْفِ لَنَا الْكَيْلَ ] تۆ خواردنمان پێ بده له‌به‌رامبه‌ریدا به باشی و به‌ته‌واوی وه‌كو پێشتر [ وَتَصَدَّقْ عَلَيْنَا ] وه چاكه‌شمان له‌گه‌ڵدا بكه‌و زیاترمان بده‌رێ، یاخود براكه‌مان بۆ بگه‌ڕێنه‌وه [ إِنَّ اللَّهَ يَجْزِي الْمُتَصَدِّقِينَ (٨٨) ] به‌دڵنیایى خوای گه‌وره پاداشتی ئه‌و كه‌سانه ئه‌داته‌وه كه چاكه‌كارن و ئه‌به‌خشن.