وَتَوَلّٰی
عَنْهُمْ
وَقَالَ
یٰۤاَسَفٰی
عَلٰی
یُوْسُفَ
وَابْیَضَّتْ
عَیْنٰهُ
مِنَ
الْحُزْنِ
فَهُوَ
كَظِیْمٌ
۟
[ وَتَوَلَّى عَنْهُمْ وَقَالَ يَا أَسَفَى عَلَى يُوسُفَ ] پشتی تێ كردن و قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بڕین و دیسانه‌وه خه‌فه‌تی بۆ یوسف - صلی الله علیه وسلم - خوارد (له كاتى به‌ڵاو موصیبه‌تدا وتنى: إنا لله وإنا إليه را‌جعون ته‌نها به‌م ئوممه‌ته به‌خشراوه ئه‌گه‌ر نا ده‌بوایه یه‌عقوب واى بوتایه) [ وَابْيَضَّتْ عَيْنَاهُ مِنَ الْحُزْنِ ] وه چاوی سپی بوو له غه‌م و خه‌فه‌تداو ڕه‌شایی له چاویدا نه‌ما [ فَهُوَ كَظِيمٌ (٨٤) ] وه ئه‌و غه‌م و خه‌فه‌تی خۆی ئه‌شارده‌وه‌و بۆ كه‌سى ده‌رنه‌ئه‌بڕی.