وَمَاۤ
اَرْسَلْنَا
مِنْ
قَبْلِكَ
اِلَّا
رِجَالًا
نُّوْحِیْۤ
اِلَیْهِمْ
مِّنْ
اَهْلِ
الْقُرٰی ؕ
اَفَلَمْ
یَسِیْرُوْا
فِی
الْاَرْضِ
فَیَنْظُرُوْا
كَیْفَ
كَانَ
عَاقِبَةُ
الَّذِیْنَ
مِنْ
قَبْلِهِمْ ؕ
وَلَدَارُ
الْاٰخِرَةِ
خَیْرٌ
لِّلَّذِیْنَ
اتَّقَوْا ؕ
اَفَلَا
تَعْقِلُوْنَ
۟
[ وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ إِلَّا رِجَالًا نُوحِي إِلَيْهِمْ ] له پێش تۆش ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - هیچ كه‌سێكمان نه‌ناردووه به پێغه‌مبه‌ر ته‌نها پیاوان نه‌بن وه‌حیمان بۆ ناردوون (سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران پیاو بوون و هیچ پێغه‌مبه‌رێك ئافره‌ت نه‌بووه، وه سه‌رجه‌میان مرۆڤـ بوونه‌و هیچ پێغه‌مبه‌رێك له جن نه‌بووه) [ مِنْ أَهْلِ الْقُرَى ] له خه‌ڵكی شاره‌كان (وه پێغه‌مبه‌ران شارنشین بوونه نه‌ك ده‌شتنشین، وه قرية له زۆربه‌ى ئایه‌ته‌كانى قورئاندا مه‌به‌ست پێى شاره وه‌كو له چه‌ند ئایه‌تێك به شارى مه‌ككه وتراوه دێ) [ أَفَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَيَنْظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ ] ئایا موشریكان به‌سه‌ر زه‌ویدا نه‌گه‌ڕاون تا سه‌ره‌نجامی ئوممه‌تانی پێش خۆیان ببینن ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به پێغه‌مبه‌ران نه‌كردووه چیان به‌سه‌ر هاتووه‌و خوای گه‌وره چۆن له‌ناوی بردوون، تا په‌ندو ئامۆژگارى وه‌ربگرن [ وَلَدَارُ الْآخِرَةِ خَيْرٌ لِلَّذِينَ اتَّقَوْا أَفَلَا تَعْقِلُونَ (١٠٩) ] به‌ڵام قیامه‌ت باشتره بۆ كه‌سانێك كه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن ئایا بۆ عاقڵ نابن و بیر ناكه‌نه‌وه.